عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا:
تا ساڵی ڕابردوو، 45 هەزار پارچە زەوی لە سلێمانی لەلایەن کەسانی سەربازی و ئەمنییەوە فرۆشراون، ئەمساڵیش نزیکەی 20 هەزار پارچە زەویتر فرشراوە یان دەستی بەسەرداگیراوە، هەموو ئەمانە بەناوی شەهیدانی شەڕی داعشەوە کراون، لە کاتێکدا ژمارەی شەهیدانی داعش ناگاتە 700 کەس، وتی”نوسراوێکی پارێزگاری سلێمانی هەیە، کە زەوی دابەشکردن دەسەڵاتی پارێزگار نیە، کەچی هەر لەخۆیەوە نوسراوێکی کردووە بۆ فەرماندەیی و وتویەتی، زەوی دابەش بکەن بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش، ئەم نوسراوە بەکارهێنراوە و هەزاران پارچە زەوی پێ تەخشان و پەخشان کراوە، نوسراوەکەشی لامە، نە ناوی تێدایە، نە شوێن، نە ڕووبەری زەوی، بۆیە بەم نوسراوە هەزاران پارچە زەوی تەخشان و پەخشان کرا.”
بەدواداچوونمان کردووە، پارێزگاری سلێمانی وتویەتی ئەوە بۆ شەهیدانی شەڕی داعش بووە، نوسراوەکەم دایە داواکاری گشتی، بەڵام ئەمە لە لوتکەی دەسەڵات و هێزی ئەمنی و سەربازی یەوە کراوە.”
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر