ڕاگەیەنراوێک لەبارەی کەشتییە نقوومبووەکەی یۆنان

دەزگای لوتکە رایگەیاند، دوای بەدوا داچونێکی  ووردی نوێنەرانی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان و وڵاتی تورکیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ سەفارەتی عێراقی لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی یونان و تورکیا هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵانە کە بڵێت  کۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لەو یەختەداهەبووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

ئەگەر چی لە  زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن  هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە کە گوایە هاوڵاتی عێراقی و هەرێمی کوردستان لە ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی ئەو یەختەی کە  لە 10ی ئەم مانگە لە نزیک دورگەی کارپاتۆسی وڵاتی یونان نوقم بوو بێسەر و شوێن بوون و گیانیان لەدەست داوە،

دوای بەدوا داچونێکی  ووردی نوێنەرانی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان و وڵاتی تورکیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ سەفارەتی عێراقی لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی یونان و تورکیا هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵانە کە بڵێت  کۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لەو یەختەداهەبووە،

واتا تائێستا بەهیچ شێوەیەک نە لە کۆچبەرە بێسەروشوێن بووەکان و نە لەکۆچبەرە  ڕزگار بووەکان هیچ هاوڵاتیەکی عێراقی و کورد تۆمار نەکراوە ، وەک دەزگای لوتکە تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدوا داچونەکانمان …

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە: ئەگەرچی  ژێر ئاو کەوتنی یەخت و بێسەر و شوێن بوونی کۆچبەر لە هەر سوچێکی جیهان  هەۆاڵێکی دڵ تەزێن و ناخۆشە،

بەڵام بەخۆشحاڵیەوا دوای بەدواداچونی نوێنەرەکانمان لە وڵاتی یۆنان و تورکیا پێیان ڕایاگەیاند کە هیچ هاوڵاتیەکی عێراقی و کورد لەم ڕوداوی ۱۰/٨/٢٠٢٢ تۆمار نەکراوە ،

 ئەو خێزانە بەڕێزانە کە لە پێناو بیستنی هەواڵێکی  ڕۆڵەکانیان بەپەرۆشن پیان ڕادەگەیەنین کە هیچ کوردێک تۆمار نەکراوە لەو ڕووداوەدا،

نوێنەرانی دەزگای لوتکە ڕایدەگەێنن هەر کۆچبەرێک کە بە ڕێگا نایاساییەکانی (دەریای و وشکانی)کە کۆچ دەکەن و لەلایەن پۆلیسی سەر سنوری کەناراوەکان کە دەستگیر دەکرێن، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کەرەنتینە دەکرێن و زۆر کات ڕێگەیان پێنادەن کە ئامێرکانی پەیوەندی بەکار بهێنن.

ھەواڵی زیاتر