سەرۆک بارزانی باسی دیدارەکەی خۆی و سەدام دەکات

سەرۆك بارزانی، لە بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد-راپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەكان)دا، باسی یەکەم دیداری خۆی و سەدام حوسێن دەکات لە دوای رووداوەکانی ئەنفال و کیمیابارنی کورد لەلایەن بەعسەوە.  

 سەرۆك بارزانی نووسیویەتی “دیتنی سەددام بۆ من ساتێكی پڕ لە ئازار و ناخۆش بوو، بەڵام بە هەر شێوەیەك بێت ددانم بە خۆمدا گرت”. دەشڵێت: دواتر لەسەر داوای سەدام حوسێن، كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵییان كردووە و نووسیویەتی: “لە كاتی هێنانی چا، هەڵسوكەوتێكی زۆر سەیرم لە سەددام دیت. كاتێ چاكەیان دانا، سەددام دەستی دایە چایەكەی خۆی و بۆ منی دانا و چایەكەی منیشی بۆ خۆی دانا. لێتان ناشارمەوە لەو كاتەدا ئەوەم بە مێشكدا هات كە لەوانەیە چایەكەم ژەهری تێدا بێت، بەڵام هەڵوێستێكی موحریج بوو و چایەكەم خواردەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێكیش هەر چاوەڕێی دەركەوتنی هێما و نیشانەكانی ژەهرەكەم دەكرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا هیچ ڕووی نەدا.”

ھەواڵی زیاتر