“واشنتن لە لێواری به‌رپابوونی جەنگه‌ لەگەڵ مۆسکۆ و پەکین”

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ چین و رووسیا، ئاشكرایكرد، واشنتن لە لێواری به‌رپابوونی جەنگه‌ لەگەڵ مۆسکۆ و پەکین، ئێمەش بەرپرسیارین لە سەرهەڵدانی.

هێنری كیسینجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشتووتری ئه‌مه‌ریكا، به‌ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئه‌مه‌ریكی گوت: “به‌هۆی ناكۆكییه‌كان، كه‌ ئێمه‌ش به‌رپرسین لێی، ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا و چین، بێ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ی كۆتاییپێدێت و به‌ره‌و كوێمان ده‌بات”.

ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئێستا بیكه‌ین، دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ چین و روسیادا”.

له‌باره‌ی ئۆكرانیاوه‌ كیسینجه‌ر گوتی: “باشترین رۆڵ كه‌ له‌ئێستادا ئۆكرانیا بیگێڕێت، هاوشێوه‌ی فینله‌ندا ببێته‌ ئه‌ندامی ناتۆ و  باشترین هه‌نگاو بۆ ئه‌م كاره‌، وه‌كو ئه‌ندامێكی ناتۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیدا بكرێت”.

پێشتریش هێنری كیسینجه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌ی تایوان گوتبووی: “ناكرێت واشنتن رووبه‌ڕووی په‌كین ببێته‌وه‌”.

كیسینجه‌ر پێیوایه‌ ئه‌مه‌ریكا و چین بۆ ساڵانی داهاتوو پێویستیان به‌رێكه‌وتنی درێژخایه‌نه‌، چونكه‌ دۆسییه‌ی تایوان كۆتایی نایه‌ت.

كیسینجه‌ر له‌ماوه‌ی نێوان 1973 تاكو 1977 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو، له‌ساڵی 1923 له‌دایكبووه‌.

ئه‌مه‌ریكییه‌كان كیسینجه‌ر به‌ سیاسه‌تڤانێكی گه‌وره‌ ده‌بینن و، پێشتر وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رده‌مانی ریچارد نیكسۆن و جیڕاڵد فۆرد كاریكردووه‌.

K24

ھەواڵی زیاتر