کازمی و حەلبووسی کۆبوونەوە
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بارودۆخی سیاسی ئێستای وڵاتیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسییەکان و پەرلەمان کرا، لەگەڵ رێگەکانی پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی هێزە سیاسیە نیشتمانیەکان لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارەی سەرۆک وەزیران پێشکەشی کردبو؛ بۆ دەربازبون لەو قەیرانەی ئێستا و چارەسەرکردنی لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق.
” هەردولا بۆچونی هاوبەشیان خستەڕو بۆ پتەوکردنی رێرەوی دەستوری و یاسایی، کە بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە پێشینەبێت، ئەنجامەکانیش لەبەرچاوبگیرێن کە گوزارشتی ڕاستەقینە لە ئیرادەی گەلی عێراق و خواستەکانی بکات لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری”.