کریستا ڕۆدریگێز پێش مردنی چی وت؟

دیزاینەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ “کریستا ڕودریگێز” پێش مردنی ‌بەهۆی بەشێرپەنجەوە، ئەم وتارەی نووسی:

  • من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە لە گەراجەکەمدا، بەڵام ئێستە بە عەرەبانەی کەمئەندام سەفەر دەکەم.
  • ماڵەکەم پڕە لە هەموو جۆرە دیزاینێکی جلوبەرگ‌ و پێڵاو و شتومەکی بەنرخ، بەڵام جەستەم بە پەڕۆیەکی بچووک پێچراوەتەوە کە لەلایەن نەخۆشخانەکەوە دابینکراوە.
  • پارەیەکی زۆرم لە بانک هەیە، بەڵام ئێستە سوودم پێ ناگەیەنێت.
  • ماڵەکەم وەک کۆشک وایە، بەڵام لەسەر قەرەوێڵەیەکی دوو مەتری ڕاکشاوم لە نەخۆشخانە.
  • دەمتوانی لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەوە بڕۆم بۆ هۆتێلێکی تری پێنج ئەستێرە، بەڵام ئێستە لە نەخۆشخانە کات بەسەر دەبەم و لە تاقیگەیەکەوە بۆ تاقیگەیەکی تر.
  • دەستنووس‌ و ئیمزام بۆ بەسەدان کەس کرد، کەچی ئەمڕۆ دکتۆرەکان دەستنووس‌ و ئیمزا بۆ من دەکەن.
  • حەوت دیزاینەرم هەبوو بۆ چاککردنی قژم، ئێستە هیچ تاڵە موویەک بە سەرمەوە نییە.
  • لەسەر هێڵی تایبەت، دەمتوانی سەفەر بکەم بۆ هەر شوێنێک کە بمەوێت، بەڵام ئێستە پێویستم بەهاوکاری دوو کەسە بۆ گەیشتن بە دەرگای نەخۆشخانە.
  • هەرچەنده خواردن زۆرە، بەڵام ڕێجیمەکەم دوو دەنک حەبە لە ڕۆژێکدا و چەند دڵۆپێک ئاوی سوێرە لە شەودا.
  • ‏ئەم خانووە، ئەم ئۆتۆمبێلە، ئەم پارانە، ئەم کەلوپەلانە، حساب بانکی زۆر، ئەوەندەیش ناوبانگ ‌و ناوبانگ، هیچیان ئێستە کاری من نین، هیچکام لەمانە ناتوانن هیچ ئارامییەکم پێ ببەخشن و هیچ
    ڕاستیەک بوونی نییە، جگە لە مردن.

وەرگێڕانی کاروان هەڵەبجەیی

ھەواڵی زیاتر