پەیامێک لە مستەفا کازمییەوە
مەستەفا کازمی رایگەیاند، بانگهێشتی هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م له‌سه‌ر مێزی دیالۆگێكی نه‌ته‌وه‌یی دابنیشن، داواش لە خۆپیشاندەران دەکات دام‌و دەزگاکانی حکومەت چۆڵ بکەن.
مسته‌فا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بڵاویكرده‌وه، “عێراقی ئازیزمان شاهیدی گرژییه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه كه ئه‌گه‌ر ژیره‌كان ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن، دوربێت ره‌نگه لێكه‌وته‌ی ترسناكی لێبكه‌وێته‌وه، له كاتێكدا هه‌مو رێكار و رێوشوێنێكی پێویستمان گرتۆته‌به‌ر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه و پاراستنی ئاسایش و رێگریكردن له خوێنڕشتنی عێراق، داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ئارام ببنه‌وه و گرژیه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆ ده‌ستپێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و یاسایی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كاته‌ی كه له كاتی ده‌ستوردا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دیاریكراوه، هه‌مو ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردوه كه پێشێلكارییه‌كی ده‌ستورییه، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌دا ئێمه ئاماده بوین و ئێستاش ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مو هاوكارییه‌ك بۆ گه‌یشتن به پرۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موان بێت، و به شێوه‌یه‌ك كه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بپارێزێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو ” لەبەر خه‌می ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی، بۆ به‌خشین له خوێنی عێراقی و له‌به‌ر ڕێزگرتن له پیرۆزی ئه‌م ڕۆژانه، داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه‌شێكی ئارام بگرنه‌به‌ر و له رێگه‌ی ئه‌م خاڵانه‌وه پشتیوانی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن:
یه‌كه‌م: پێویسته برایانی ناڕازی هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و ڕێز له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بگرن و چۆڵیان بكه‌ن و پابه‌ندی ڕێسای گشتی بن.
دوه‌م: پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رگری له موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت، داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان بكه‌ن، به هه‌مو رێگه‌یه‌كی یاسایی رێگری له هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ریان.
سێیه‌م: بانگه‌وازی دیالۆگی نیشتیمانی ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه نوێنه‌ری هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێت بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر.