ئەمڕۆ یەکشەممە 31/7/2022، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى 35 ملیار و 728 ملیۆن و 464 هەزار و 150 دینار، بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چارەسەرى کێشەى لافاو لەدەوروبەرى شەقامى 150م خێراى شارى هەولێر، بەمشێوەیەى خوارەوە:-
یەکەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى (2*1.5)م لەڕێگاى پیرمام نزیک کونسڵخانەى ئەمریکى، بە گوژمەى (896,948,000) هەشت سەد و نۆهەت و شەش ملیۆن و نۆسەد و چل و هەشت هەزار دینار.
دووەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2.5)م لەژێرشەقامى سەرەکى پیرمام نزیک ئەکواتارین و کونجى کونکرێتى (2*2)م لەژێر شەقامى پیرمام کونسڵخانەى ئەمریکى و کونجى کونکرێتى دووچاوەى (2*2)م لەژێر شەقامى مەلا ئۆمەر بەگوژمەى (311,745,000) سێ سەد و یازدە ملیۆن و حەفت سەد و چل و پێنج هەزار دینار.
سێیەم/ دروستکردنى ئاوەڕۆى سندوقى بۆ بەستنەوەى دوو ئاوبەرى سندوقی لەژێر شەقامى 150م کە بەناو گوندى کەلکن دادەڕوات تادەگاتە شەقامى پیرمام، بە گوژمەى (5,420,176,000) پێنج ملیار و چوارسەد و بیست ملیۆن و سەد و حەفتا و شەش هەزار دینار.
چوارەم/ ئامادەکردنى ئامێر و کەرەستەى پێویست بۆ چاککردنەوە و ڕیکخستنەوەى تەنیشتە شانەکانى ڕێگاى سەرەکى مەلائۆمەر – خانزاد – پیرمام و دروستکردنى دیوارى پاڵپشت بەبەستەى ئاسنین و ئاوبەرى سندوقی کۆنکرێتى و بۆڕى کۆنکرێتى لوولەیی و دووبارە دروستکردنەوەى تەنیشتە جۆگەکان و جۆگەکانى ناوەڕاستى ڕێگاکان، بە گوژمەى (1,628,070,150) ملیارێک و شەش سەد و بیست و هەشت ملیۆن و حەفتا هەزار و سەد و پەنجا دینار.
پێنجەم/ دروستكردنى ئاوهڕۆى سندوقى قهباره (3*2)م لەپشت کوردستان ستى تاکو نەخۆشخانەى ئیماراتى لە بەحرکە و ئاوەڕۆى سنودقى قەبارە (3*3)م لەبەحرکە نزیک نەخۆشخانەى ئیماراتى و دروستکردنى جۆگەى کراوە لەپشت کەمپى ئاوارەکانى بەحرکە بە گوژمەى (10,518.000,000) دە ملیار و پێنج سەد و هەژدە ملیۆن دینار.
شەشەم/ دروستكردنى كونجى سندوقی (3) چاوەى (3*1.5)م لەبەردەم مزگەوتى دکتۆر نەریمان، بەگوژمەى (60,35,000) شەست ملیۆن و سی و پێنج هەزار دینار.
حەوتەم/ دروستکردنى کونجى سندوقی (2) چاوەى (3*1.5)م لەنزیک خەزانى ئاوى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (35,300,000) سی و پێنج ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار.
هەشتەم/ ڕێکخستنەوەى کەندەکانى سنوورى هەولێرى نوێ، بەگوژمەى (612,500,000) شەش سەد و دوازدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.
نۆیەم/ دروستکردنى جووت ئاوەڕۆژى سندوقى (2.5*2.5)م لەسەرەتاى کوردستان ستى تاکو گوندى شێخەشەل، بەگوژمەى (13,729,750,000) سێزدە ملیار و حەفت سەد و بیست و نۆ ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار دینار.
دەیەم/ دروستكردنى ئاوهڕۆى سندوقى و لوولهى لهشارۆچكهى بهحركه / گوندى شێخەشەل/ قۆناغى یەکەم، بەگوژمەى (2,515,625,000) دوو ملیار و پێنج سەد و پازدە ملیۆن و شەش سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.