شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدی شەنگالدا تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدی شەنگالدا تێدەپەڕێت و تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە كچان و ژنانی ئێزدی لە ژێر دەستی چەكدارانی داعش ڕزگار نەكراون.
ئەو لە كاتێكدایە بەرپرسانی باڵایی هەرێمی كوردستان، دووپاتی دەكەنەوە هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ ئەوەی كچان و ژنان و ڕفێنراوانی دیكەی ئێزیدیەكان بدزۆرێنەوە و بگەڕێنرێنەوە بۆ نێو خانەو ماڵی هۆیان.
كارەساتی شەنگال چۆن روویدا؟
بەرەبەیانی رۆژی 3ى ئابى ساڵى 2014، داعش بە هێزێكی سەربازیی گەورەوە، پەلاماری گوندەكانی ناوچەی شەنگالی دا، ئێزدییەكانى وەک بێ باوەڕ دایە قەڵەم و هەر ئەوەش هۆكاری پەلاماردانی ناوچەكەیان و جینۆسایدكردنیان بوو.
ئەو لەكاتێكدا بوو پێش ئەوەی شنگال داگیر بكرێت و جینۆسایدكردنیان،بكرێت، ئێزیدییەكان داوایان لە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد كە هاوكارییان بكەن، هەرچەندە بەڵێنی پاراستنیان پێدا بوون، بەڵام لەكاتی هێرشەكەدا، سوپای عێراق ناوچەكەی چۆڵ كرد.
بەهۆی ئەو هێرشەیی داعشەوە بۆ سەر ناوچەكانی ئێزدیی هەزاران هاوڵاتی روویان لە چیای شنگال كرد كە ئەوكاتە تەنیا پشت و پەناگەی ئێزیدییەكان بو، داعش كاتێك پەلاماری شەنگالی دا، كە لە لوتكەی دەسەڵات و بەهێزیدابوو، تەنانەت سوپای عێراقیش نەیتوانی ڕوبەڕوی بوەستێتەوە.
دواى ئەنجامدانى تاوانەکە، ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكانی بە جینۆساید ناساند و لە پایتەختی چەندین وڵاتی جیهان بەو بۆنەیەوە ڕێوڕەسمی تایبەت ڕێكخرا.
ئاماریی قوربانیەكانی ئێزیدیەكان:
ژمارەی ئێزدییەكان لە عێراق نزیكەی (550) هەزار كەس بوون.
بە هۆی داگیركاریی داعش بۆ ناوچەكانیان، (360) هەزار ئێزدی ئاوارە بوون.
لە ڕۆژانی یەكەمی داگیركاریی داعش، (1293) ئێزدی شەهید بوون.
داگیركاریی داعش بوە هۆی ئەوەی زیاتر لە سێ هەزار منداڵی ئێزدی بێ باوك بن.
نزیکەى (70) مەزار و شوێنی پیرۆزی ئێزدییەكان لە لایەن داعشەوە تەقێنراونەتەوە.
زیاتر لە (100) هەزار ئێزدی وڵاتیان بەجێهێشتوە و چوونەتە دەرەوەی عێراق.
(6417) ئێزدی لە لایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراون، لەو ژمارەیەش (3548) لە رەگەزى مێ، (2869) لە رەگەزى نێرن.