بەهۆی بارانی بەلێزمە بەنداوێک لە سوودان دەڕووخێت

بەهۆی بارانی بەخوڕ و بەردەوامەوە، بەنداوێک لە وڵاتی سوودان دەڕووخێت و بەهۆیەوە سەدان خانوو  ژێرئاو دەکەون.

بەنداوی بوت لەسەر رووباری نیلی شین لە شاری بوتی سوودانی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هەرەسی هێنا و زیاتر لە 600 خانوو لەسەرجەم گەڕەکانی شارەکە ژێرئاوکەوتن.

ئەو بەنداوە 5 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە و بەپێی میدیا ناوخۆییەکان ئاوی بەنداوەکە لە 3 ئاراستەوە ناوچەکەی ژێرئاوخستووە، هاوکات بەرپرسان هۆشداری دەدەن لە شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەبوون لە ناوچەی بەنداوی بوت کە بازاڕێکی گەورە و زیاتر لە 9 قوتابخانەی تێیدایە.

ھەواڵی زیاتر