چەند عەرەبێکی هاوردەی سنووری کەرکووک هێرشدەکەنە سەر ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
کەریم مەلا شوکر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی 15 خێزانی عەرەبی هاوردە بە مەبەستی نیشتەجێبوون چوونەتە سنووری گوندێكی كوردنشین لەنێوان داقووق و خورماتوو، کاتێک منیش سەردانی ناوچەکەم کرد بە دار و بەرد هێرشیانکردە سەرم.
کەریم مەلا شوکر وتی: ژمارەیەک عەرەبی هاوردەی خورماتوو هێرشیانکردە سەر ئۆتۆمبێلەکەم، بەڵام بە سەلامەتی لە هێرشەکە رزگاری بووە.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئاب نزیكەی 15 خێزانی عەرەبی هاوردە بە نیازی نیشتەجێبوون چوونە گوندێكی نێوان داقووق و خورماتوو، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە کە کوردن رووبەڕوویان بوونەوە و شەڕ دروستبوو.