زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان . لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.
وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات .
دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
28ی حوزەیرانی 2022