بۆری ئاوی دوکان تەقیوە و لە سلێمانیش خۆپێشاندانە

قائیمقامییەتی قەزای دوکان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و هاتنەوەی لە هەمان کاتدا، بۆری گواستنەوەی هێڵی دووەم ئاوی دوکان – سلێمانی تەقی و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست بوو لە رووی هاتوچۆوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە: “هۆکاری سەرهەڵدانی ئاستەنگەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆرییەکە ناوەندی هەردوو شەقامەکە تەقیوە”.

قائیمقامییەتی قەزای دوکان ئاماژەی بەوەشکرد کە: “هەر دوای رووداوەکەش تیمە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و کارمەندانی هاتوچۆو پۆلیس وئاسایش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، تیمی سیانەی وێستگەی پیرقوربانیش لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی نەهێشتنی ئاستەنگەکان دەدەن”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی سلێمانی, بەهۆی نەبوونی ئاو لە بەشە ناوخۆییەکاندا شەقامی سەرەکی سلێمانی – کەرکووک-یان داخست.

ھەواڵی زیاتر