ڕووسیا دەیان سەرباز لە شەڕی ئۆکراینا دوور دەخاتەوە

بەشێک لە سەربازانی رووسیا ڕەتیدەکەنەوە شەڕ دژی ئۆکراینا بکەن

بەپێی هەواڵێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕووسیا چەند سەربازێکی لە ڕیزەکانی سوپا دوور خستووەتەوە و هۆکارەیشی ئەوەیە کە پابەندی فەرمانەکە نابن.

هەر بە پێی هەواڵەکە، دادگای سەربازی لە شاری نالچیک، لە ٢٥ی مانگی ئایاردا، دوورخستنەوەی ١١٥ سەربازی پاسەوانی نیشتمانی ڕەتکردەووەتەوە کە ئامادە نەبوون لە مانگی شوباتدا سنووری ئۆکراینا ببەزێنن.

ھەواڵی زیاتر