٢١ سواڵکەر لەناو شاری هەولێر دەستگیر کران

بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێکدا لە ناوچەی پیشەسازی باکوور و ناو شارۆچکەی عەنکاوە و بەردەم چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی یەک ڕۆژدا (٢١) سواڵکەریان دەستگیر كرد، کە پێکهاتبوون لە (٩) پیاو و (٨) ئافرەت و (٤) منداڵ، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.
سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٣٩٠) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

ھەواڵی زیاتر