خامەنەئی: ئەمریكا گەورەترین شەیتانی سەر زەوییە
رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: ئەمریكا گەورەترین شەیتان و ڕێگر و چەتەیە لە مێژووی جیهان و ناوچەكەدا و رێگریی دەكەین لە هەر بەرەو پێشوەچونێكی لە ناوچەكەدا
عەلی خامەنەئی ڕێبەریی كۆماریی ئیسلامی ئێران، لە وتارێكدا ڕایگەیاند: ئەركی ئێمەیە بەرگریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەڵەستین و ستەملێكراوانی جیهان بكەین و رووبەرووی مەترسیەكانیان ببینەوە.
خامەنەئی :وتیشی با جیهانی ئیسلامی بزانێت،ئەوان هەرگیز كۆمەڵگا و وڵاتە ئیسلامیەكان جێناهێڵن و بەردەوام پشتیوانیان دەكەن و لەگەڵیان دەبن ئەوەش ئەركێكی ئاینی گەورەیی ئەوانە وتیشی بونی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا سەرچاوەی پشێوی و نائارامییە و پێویستە ناوچەكە جێبهێڵن.