سێ‌ تەقەكەر دەستگیركران

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە سلێمانی، سێ‌ تەقەكەریان دەستگیركرد ودەستیش گیرا بەسەر دوو چەكدا .
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا كەمتر لە سەعاتێك تەقەكەرەكان بدۆزرێتەوە و دەستیگیربكرێن .
لەئێستادا تۆمەتباران :
د ، ق ، ح لەدایكبووی 1997
أ ، ق ، ح لەدایكبووی 2002
ش ، د ، ع لەدایكبووی 2002
بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەك لە جۆری یەك كڵاشینكۆف و یەك دەمانچە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .

ھەواڵی زیاتر