زیاتر لە 200 چەکداری پەکەکە خۆیان رادەستی سوپای عێراق کرد

له‌ دوێنێوه‌ ده‌یان چه‌كداری په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری قه‌زای شنگال خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق كردووه‌.

ماڵپەری (كوردستان24) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، له‌ دوێنێوه‌ زیاتر له‌ 200 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ن، له‌ سنووری قه‌زای شنگال ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و خۆیان و چه‌كه‌كانیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق كردووه‌.

بەپێی زانیارییەکان ئه‌وانه‌ی خۆیان راده‌ستكردووه‌، سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئاسایشی ئێزیدخان و گرووپی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه‌)ـن.

نزیکەی دوو هەفتەیە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای شنگال چڕتر بووەتەوە لە پێشووتر و ژمارەیەک چەکداری پەکەکە و سەربازی عێراق لە ئەنجامدا کوژراون، هەروەها سەدان خێزانی ناوچەکەش بەو هۆیەوە ئاوارە بوونە.

ھەواڵی زیاتر