چەند پێشمەرگەیەکی سەر فەوجی ۲ی لیوای شەشی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، دوای تەواوبوونی ئەرکیان لەدەوام، لەسنوری ناحیەی شوان لەکاتی گەڕانەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران.
لە بازگەی سەر کەلی سمایل بەگی ڕێگری لە پێشمەرگەکان دەکرێت و دەستگیر دەکرێن، لەهەمانکاتدا، دەست بەسەر چەکەکانیاندا دەگیرێت، هەرچەند مۆڵەتی فەرمی چەک و پێداویستی و باجی فەرمی خۆیان پێ بووە، کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆیان دروستکراوە.
پێشمەرگەکان دەوامیان لە سنووری شوانە و ماڵیان لە دەڤەری راپەڕینە، لە کاتی گەڕانەوەیان لە بازگەکە راگیراون دوای ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و خۆیان ناساندووە کە پێشمەرگەن و لە ئەرکدابوون، لەلایەن هێزەکانی سوپاوە دەستگیرکراون.