٤٥ تۆن و نیو پە‌تاتە‌ی خراپ دە‌ستی بە‌سە‌رداگیرا

ئە‌مڕۆ پێنج شە‌ممە‌، ڕێكە‌وتی٢٠٢٢/٤/٢٨، لە‌مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی چل و پێنج تۆن و نیو پە‌تاتە‌ی خراپ بوو كە‌شیاو نە‌بوو بۆ خواردن.
لێپرسراوی ھۆبە‌ی كە‌رە‌نتینە‌ی كشتوكاڵی مە‌رزی ـ تە‌وێڵە‌ لەم بارەوە ڕایگە‌یاند: ئە‌مڕۆ لە‌لایە‌ن كە‌رە‌نتینە‌كە‌یانە‌وە‌ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی چل و پێنج تۆن و نیو پە‌تاتە‌ی خراپ و لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنە‌وە‌وە‌ بڕیاری گە‌ڕاندنە‌وە‌ی درا و گەڕێندرایەوە.

ھەواڵی زیاتر