“سەردانەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر سەرکەوتووترین سەردان بووە لەنێوان عێراق و هندستاندا”

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە سوبهاش كەین، كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
پەیجی فەرمی هەڤاڵ ئەبوبەکر نووسیویەتی: سەردانەکە بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی بووە بۆ سەردانە فەرمییە سەرکەوتووەکەی بۆ وڵاتی هیندستان و پێشکەشکردنی چەند کتێبێک بە زمانی هیندیی و ئینگلیزیی بە کتێبخانەی ئەدەبیی نێودەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی سەردانیان کردبوو.
هەڤاڵ ئەبوبەکرد نووسیویەتی: “کونسوڵی هندستان سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانیان بە سەرکەوتووترین سەردان لەنێوان عیراق و هیندستاندا ناوبردو پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ کارو بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئەو وڵاتە دەربڕی”.

ھەواڵی زیاتر