پێشەوا هەورامانی: بەس تەنها داهاتی مەرزەکانی سنووری سلێمانی زیاتر لە 150 ملیار دینارە  

ئەی ئافەرم بۆ خۆتان و ئیدارەدان و هەڵگرتنی مەسئولیەتتان ئەم بیرۆکەو داهێنانە بشارنەوە نەکا سینگاپۆرو ژاپۆن و کۆریای باشوور لێتانی ببەن،یەکێتی بەنیازن وەکو بەنزین مووچە بکەنە موالیدی تاک و جووت ڕۆژێک موالیدی تاک ڕۆژێک جووت.

بەس بزانم بۆ لێتان قبوڵدەکرێت؟مەسەلەن ئەو حزبانەی لەدژی پارتی هەمیشە قەڵەمیان نوکی تیژە بۆ بێدەنگن؟چەند شەرمنانەو سەرکزانەیە ئەو سیاسەتەی ئێوە دەیکەن.

بەس تەنها داهاتی مەرزەکانی سنووری سلێمانی زیاتر لە ۱٥٠ ملیار دینارە جگە پارەی ئاوو کارەباو شارەوانی و تاپۆو ئەوداهاتانەی کە دەبێت بدرێتەوە حکوومەت و نایدەنەوە،تەنها ئەوە بەسە بیدەنەوە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی نەبنە ئەو عیبرەتەی کە ئێستا بوون.

پێشەوا هەورامانی

ھەواڵی زیاتر