ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەلHPG کوژرانی سێ سەربازی تورکیا و گەریلایەکی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
گەریلاکە ناوی حازم عەلی-یە و بە فیدایی کۆبانێ ناسراوە. خەڵکی پارێزگای حەسەکەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
بەپێی ئامارەکانی هەپەگە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە 118 سەربازی تورکیا کوژراون، بەڵام تورکیا تەنیا کوژرانی سێ ئەفسەری خۆی ڕاگەیاندووە.