دوای بیست ڕۆژ لە رفاندنی لەلاین چەکدارانی داعشەوە لە گەرمیان، شوانێك له سنووری ناحیه‌ی “سنانه” له به‌رامبه‌ر بیست و پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئازادكرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ـی ئادار / ئه‌پرێلی 2022 شوانێك به‌ناوی فه‌رحان یاسین دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له 20 رۆژ چه‌كدارانی داعش رفاندبوویان، له‌به‌رامبه‌ر بڕی بیست وپێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئازاد كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فه‌رحان یاسین پیشه‌ی شوانكاره، له 1ـی نیسان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی “داوده”ـی گه‌رمیان رفێندرا، پێشتر چه‌كدارانی داعش داوای 15 ده‌فته‌ریان له ماڵباته‌كه‌ی كردبوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای گفتوگۆیه‌كی 20 رۆژه، به‌رامبه‌ر دوو ده‌فته‌ر و په‌نجا وه‌ره‌قه ئازاد كرا.
k24