سەدر: پرۆژە یاسایەک ئامادە دەکەین بۆ بە تاوان دانانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان پڕۆژە یاسایەک بۆ بەتاوان دانانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە دەکەن و دەیدەنە پەرلەمان بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە.

سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی چوونە هەڵبژاردنی رەوتی سەدر بۆ رێگرییە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و بۆ رێگرییە لە چاوتێبڕینی ئیسرائیل لە عێراق. دەشڵێت، “لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان پڕۆژەیاسایەک بۆ بەتاوان دانانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل دەبەینە پەرلەمان و لە پەرلەمان دەیخەینە دەنگدانەوە.”

ھەواڵی زیاتر