وەزیرى دارایی عێراق: بەردەوام دەبین لە ناردنی پارە بۆ هەرێم

وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند؛ هەرێمى کوردستان هیچ داهاتێکى نەوت و گومرگ و باجى رادەستى حکومەتى ناوەندى نەکردووە، بەڵام، بەردەوام دەبن لە ناردنى  پارە بۆ هەرێمى کوردستان، هەتاوەکو ئەوکاتەى هەولێر و بەغدا پاکتاوى ژمێریاریی نێوانیان دەکەن. 

عەلى عەلاوی، وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند: “حکومەتى فیدڕاڵى هیچ بڕە پارەیەکى لە هەرێمى کوردستان وەرنەگرتووە”، لەگەڵ ئەوەى بە گوتەى ئەو هەولێر پەیوەستە بەوەى داهاتى نەوت و گومرگ و باج  رادەست بکات و دەشڵێت :”حکومەتى فیدڕاڵى بڕێکى دیکەى پارەى داوەتە هەرێمى کوردستان لەپاش ئەوەى ساڵى رابردوو نەیتوانى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى مەدەنى بدات، بەردەوامیش دەبین لەو هەنگاوە هەتاوەکو ئەوکاتەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەندى دەگەنە پاکتاوى ژمێرەیی نێوانیان”.

ھەواڵی زیاتر