مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە توند و تیژی بەرامبەر هاوسەری پێشووتری بەکارهێنابوو، پاشان زیندانیشی کردبوو .
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە واگومان دەكرێت لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ژنێك زیندانیکراوەو رێگەی هاتنە دەرەوەی لێگیراوە ، مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەكە بدۆزرێتەوە كە لە ژوری هۆتێلێكدا لەلایەن هاوسەری پێشوتریەوە بەندكراوەو ئازار دراوە ، پاشانیش توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، م ، ه لەدایكبووی 1992 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر