ڕۆژنامەی “الشرق الاوسط ” لە زاری دوو بەرپرسی باڵای عێراقی کە هاوکات ئەندامی لیژنەی لێکۆلێنەوەکانن تایبەت بە هێرشی موشەکیی سەر هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەکە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ بنکەو بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەولێر بوونی نییەو ئێران هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە .
ئەوە لە کاتێکدایە ، لیژنەی لێکۆڵینەوەی عێراقیش لە دوای پشکنینی شوێنی مووشەکبارانەکەی هەولێر ، هیچ بەڵگە و سەرچاوەیەکیان دەستنەکەوتووە بۆ ئەوەی دەریبخات ماڵی شێخ باز وەک ناوەندەێکی سیخوڕی مۆساد بەکار هاتبێت .
ئەو دوو بەرپرسە عێراقیە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ، ئاماژەیان بەوە کردووە وەک پێشتر ئێران هۆشداری دابووە بەغدا و هەولێر ، ئەوان بە بوونی ئۆپۆزسیۆنی دژبەری ئێران لە عێراق نیگەرانن ، بۆیە وا پێدەچێت بوونی بنکەی سیخوڕی ئیسرائیل بە هانە بووبێت چونکە تا دوای مووشەکبارانەکە هیچ باسێک لە بنکەی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ئارادا نەبووە لە لایەن ئێرانەوە .