20 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخانده‌كرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، دوای ئەوەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتە ئابوورییەكانی كاركردن لە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان وەستا، دووبارە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێتەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ ئابورییه‌كانی، كاركردن له‌ پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان وه‌ستا، دوباره‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی ده‌كرێته‌وه‌، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی جێبه‌جێكار به‌ بودجه‌ی 19.799.100 دۆلار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر