بەپێی چەند ماڵپەڕیکی جیهانى و هەرێمى، رووسیا هەستاوە بە جووڵەپێکردنى کەلوپەلی سەربازی و سیستەمی مووشەکیی گەڕۆکی بەرگریی کەناراویی،Bastion-P K-300P کە بەپێی پسپۆڕە سەربازییەکان دژەکەشتی و دژەفڕۆکەن، بەئاڕاستەى کەنداوى فینلەندا و سنوورى ئەو وڵاتە. هەروەک دەردەکەوێت، رووسیا هۆشدارییەکی تری دابێت بە رۆژئاوا. ئەمەش، دوابەدوای ئەو راپۆرتانە دێت کە ئاماژەیان دابوو بەوەى سەربازە رووسەکان هەستاون بە گواستنەوەى کەلوپەلی سەربازی بەئاراستەى سنوورى فینلەندا.
پێشتریش رووسیا، فینلەندا و سویدی ئاگادارکردبووەوە کە دژى پەیوەندیکردنیانە بە هاوپەیمانێتى ناتۆ. مۆسکۆ ئاماژەی بەوەش دابوو، کە ئەم هەنگاوە سەقامگیری بۆ ئەوروپا ناهێنێت. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا سانا میرێلا مارین، سەرۆک وەزیرانى فینلەندا, ئەوەی درکاندبوو کە وڵاتەکەى تاوەکو ئێستاش رەچاوى پێشکەشکردنى داواکاری دەکات بۆ ئەوەى لە هاویندا پەیوەندی بە ناتۆوە بکات.
k24