بکوژی ئەفسەرەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بکوژانی نەقیب محەممەد لەتیف، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنانی سلێمانی کە شەوی 4ی کانوونی 2021 کوژرا، دەستگیرکراون، به‌رپرسى بەشی جێندەر لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “گرنگی ئەو کەیسە لەوەدایە دەبێتە پەندێک بۆ هەموو بکوژان بەتایبەت ئەوانەی ژن دەکوژن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێنراونەتەوە.”

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی نیسانی 2022، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  سەردانی ماڵی نەقیب محەمەد لەتیف، کارمەندی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنانی سلێمانیی کرد و رایگەیاند: وەک چۆن بەڵێنەکەیان بردەسەر لە دەستگیرکردنی تاوانباران، بە دڵنیاییشەوە تاوەکو کۆتایی چاودێری دۆسیەکە دەکات و تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن.”

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەکەی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،  دەستخۆشی لە ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە ماوەی رابردوودا بە هەموو توانایانەوە کاریان کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و رایگەیاند: “رووداوی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەممەد هەڵگری ئەو پەیامەیە کە هێزە ئەمنییەکان وریا و چاوکراوەن و تاوانبار ناتوانن لە سزای یاسایی دەرباز بن.”

پۆستێکی قوباد تاڵەبانی بۆ کچە ساواکەی نەقیب محەمەد

یامور گیان… کە له‌دایكبوویت، به‌ڵێنم پێدای ئه‌و كاته‌ سه‌ردانت‌ بکەم كه‌ ھە‌واڵی ده‌ستگیركردنی‌ بكوژه‌كانی‌ باوكت‌ به‌ خۆت ‌‌و یارانی‌ خوشكت بگه‌یه‌نم، وا دە‌ستگیركران.

ئێوە دوو كیژۆڵه‌كه‌ی‌ شه‌هید نه‌قیب محه‌ممه‌دن، سەربەرزن كە‌ پیاوێکی مە‌ردی وە‌ھا باوکی ئێوە‌ بوو.

ھەواڵی زیاتر