لاھوری شێخ جەنگی داوا یاساییەکەی لە دادگا بردەوە


لەدوای ڕووداوەکانی ٨ی تەمووزی ساڵی ڕابردوو، داوای یاسایی لەسەر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتیمانی تۆمار کرا بەتۆمەتی وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەکردن لەبازرگانێکی شاری سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ لەلایەن دادگای بەرایی سلێمانییەوە ئەو داوایە یەکلایی کرایەوە لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی.

لەدوای یەکلابوونەوەی دۆسییەکەی لە لایەن دادگاوە، لاهور شێخ جەنگی پلانی ئەوەی هەیە، یەکلایی بوونەوەی ئەو دۆسیەیە وەک ئەستۆپاکییەک بەکار بهێنێت لەبەرامبەر تەواوی ئەو تۆمەتانەی لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ئاڕاستەی کراوە.

لاهور شێخ جەنگی، لەدوای ڕووداوەکانی ٨ی تەمووزی ڕابردوو، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، چەند جموجۆڵێکی کرد و لەزۆنی سەوز سەردانی شوێنە گشتییەکانی کرد و لە قسەکانیدا هێرشی توندی کردەەسەر حکومەتی هەرێم و لەبەرامبەر ئەو قسەیەی بافڵ تاڵەبانیشدا کە وتبووی دەرکراوەکان دەرکراون لەناو یەکێتی، ناوبراو وتی ڕاستە وامان پێدەڵێن، بەڵام من خۆم بەخاوەنی یەکێتی دەزانم.

ژێدەر

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر