پۆلیس هۆکاری تەقینەوەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كی ئاسن له‌ سلێمانی روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كارگه‌ی ئاسن له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ نزیك شوێنێكی نیشته‌جێبوون روویداوه‌.

هه‌وره‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 13 كارمه‌ندی ئه‌و كارگه‌یه‌ له‌و رووداوه‌دا برینداربوونه‌ و گوازراوه‌نه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

گوتیشی: برینی 3 له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌ و دووانیشیان سووتاون و یه‌كێكیشیان قاچێكی له‌ده‌ستداوه‌ و ئاشكراشیكرد، یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌ برینداره‌كان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش سه‌رجه‌میان بیانین.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه‌ تیمه‌كانی پۆلیس، تیمه‌كان و لێكۆله‌ره‌وه‌كان لێی تێگه‌یشتوون، ره‌نگه‌ شۆرتی كاره‌با هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌‌ بێت یاخوود كه‌م و كوری له‌و كوره‌یه‌ی كه‌ ئاسنه‌كان ده‌توێنێته‌وه‌ هه‌بێت.‌

گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوونه‌ له‌م رووداوه‌، ده‌درێنه‌ دادگا و سزا ده‌درێن.

ھەواڵی زیاتر