عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە نییە بڕواتە نێو ھاوپەیمانییەتەکەی مالکی و غەزعەلی-ـیەوە.
ئەوەشی راگەیاند، کە سەنگەری بەرگری وا دەخوازێ ئەوان و ھاوسەنگەرەکانیان، بە داری زۆری بمانترسێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە پەکەکە خۆی ئامادە دەکات بە نوێنەرایەتی ئەوان، لە مانگی نیسان ھێرش بکاتە سەر ھەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، پەکەکە بە پڕوپاگەندە و راگەیاندن و سایکۆلۆژیای خۆیەوە، رێکخستن و چەکدارەکانیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن.