نرخی نەوت بۆ سەروو 110 دۆلار بەرزبووەوە


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت سەروو 111 دۆلارە. هەروەها نرخی زێڕیش بەراورد بە رۆژی رابردوو 6 دۆلار بەرزبووەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1927 دۆلارە. 
 رۆژی دووشەممە 21-3-2022 نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە، ئێستا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 111 دۆلار و 2 سەنتە. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساس بە 108 دۆلارە.  رۆژانی شەممە و یەکشەممەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 107 دۆلار بوو، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 104 دۆلار. بەڵام بۆ ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی 4 دۆلار بەرزبووەتەوە.  هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 98 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام کۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت چەند دۆلارێک بەرزبووەوە و گەیشتەوە سەرووی 100 دۆلار.  یەک ئۆنسە زێڕ 6 دۆلار بەرزبووەتەوە رۆژی یەکشەممە نرخی زێڕ بە 1921 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە 1927 دۆلار، بەمەش بەراورد بە رۆژی رابردوو 6 دۆلار بەرزبووەتەوە. لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سەروو 2000 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام ئەم نرخە بە جێگیریی نەمایەوە و دابەزی.  هەروەها نرخی زیویش بەرزبووەتەوە و هەر ئۆنسەیەکی زیو بە 25.7 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان: 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 500 دیناری عێراقی یۆرۆ – دۆلار 1.10 EUR/USD پاوەند – دۆلار 1.31 GBP/USD دۆلار – یەن 119.231 USD/JPY دۆلار – لیرە 14.82 USD/TRY یەک دۆلار – ریاڵ (تمەن) 26 هەزار و 270 تمەن USD/IRR یەک دۆلاری ئەمریکی 101.10 روبڵی رووسی

rudaw

ھەواڵی زیاتر