پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڵیكوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو.
بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە هەڵی كوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو دواتر هەڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر روداوێكی تەقەكردن گەیشتە بنكەی پۆلیسی كوردسات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتوونەتە شوێنی روِداوەكە و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هەڵیكوتاوەتە سەرماڵی براكەی و تەقەكەی كردووەو هەڵاتووە.
پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی خستووهته ڕوو: دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە.
لە بهشێكی دیكهی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، تۆمەتبار (م ، أ ، ع ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.