“هێرشەکەی سەر هەولێر ئیدارەی بایدنی شەرمەزار کردووە”

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان، ئەمریکای خستە دۆخێکی شەرمەزارییەوە، لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا لەگەڵ تاران.
ئەو میدیا جیهانیە رایگەیاندووە، کە ئەمریکا بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێت کە ئامانجی مووشەکەکانی ئێران نییە لە هەولێر.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: ئێران لە هێرشە موشەکییەکەی خۆیدا” ناوەندە ستراتژییەکانی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج و دەسەڵاتدارانی کورد لە هەرێمەکە دووپاتیان کردەوە کە ئەو مووشەکانە لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا دراون ئامانجەکە کونسوڵخانە نەبووە”

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە باس لەوە دەکات کە ئەمریکا ئامانجی هێرشەکە نەبووە، و ئەو پێشبینیە ڕۆژنامەوانیانە هەڵە بوون و پێچەوانەکەی راستبوو.

ھەواڵی زیاتر