نەوەی نوێ هێرشی تووند دەکاتە سەر لاهور جەنگی 

ڕێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتار و کاندیدی نەوەی نوێ بۆ سەرۆککۆماری عێراق، بە تووندی ھێرش دەکاتە سەر لاھور جەنگی

ڕيبوار ئەوڕەحمان دەڵێت: بە رای ئێمە لاهور جەنگی کێشەی دەرکردنەکەی خۆی لە ناو یەکێتی چارەسەر بکات کە ئێستا زۆر لە هەوڵی ئەوەدایە بگەرێتەوە ناو یەکێتی، نەک خەمی ئۆپۆزسیۆنی هەبێت. چونکە ئەو بەشێکە لەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە و، ئەو کەسەیە کە پێش هەڵبژاردنی عێراق هەوڵی دەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بچنە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی و تەسلیمی دەسەڵات بن، نەک لە هەوڵی بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆندا بوبێت.

«ئەو، ئەو کەسەیە کە خەریکی رۆژنامەنوس کرین و داخستنی میدیا ئازاکان و هەڵکوتانە سەر کەناڵ و سوتانی میدیای ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازادبوو، نەک ئێستا کە دەرکراویت بێیت باسی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن بکەیت».

ھەواڵی زیاتر