ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە


دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٢ کە لە تەوەرێکیدا بەڕێزان
وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و لیژنەکانی
قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانیی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ڕاسپارد بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان
لە پێناوی ئەوەی کە ڕێگە نەدرێت ئەو دۆخە بقۆزرێتەوە و نرخەکان گران بکرێت و بارگرانی لە سەر
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەیەکی گرنگی لە ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٢ ئەنجامدا.
بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد کە بەڕێزان بریکاری وەزارەت و
پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس
و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
دوای تاوتوێکردنی بارودۆخی بازاڕ و نرخەکان و هۆکار و پێشنیارەکان، کۆبوونەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی
و لە پێناوی ڕێگری لە قۆرخکاری و گرانکردنی بازاڕ، ئەم بڕیارانەی خوارەوەیدا:
یەکەم: دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرۆکایەتی پارێزگا/
سەرپەرشتیار، و ئەندامێتی نوێنەرانی ئەم دامەزراوانە (پۆلیس، ئاسایش، کشتوکاڵ، چاودێری بازرگانی،
نەوت و کانزاکان، ڤێتێرنەری، تەندروستی، گومرگ). ئەم ژوورە دەسەڵاتی تەواوی یاسایی و ئیداری دەبێت
بۆ ئەوەی لە بەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان چاودێری بازاڕ بکەن و ڕێگری لە قۆرخکاری و
گرانکردنی نرخەکان بکەن و سزای یاسایی ئەو کەسانە بدەن کە سەرپێچی دەکەن.
دووەم: ژووری ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ ڕێکخستنی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو (ئەو
بەنزینەی بە نرخی حکومەت لە هەندێ بەنزینخانە دابەش دەکرێت) بە جۆرێک کە دابەشکردنی ئەو بەنزینە
بۆ تاکسی و پاس و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی زیاتر بێت، ئەمەش لە پێناوی ئەوەی کە ڕێگری لە
گرانبوونی نرخی گواستنەوە بکرێت و باری هاووڵاتیانی ئازیز گران نەکرێت.
سێیەم: ژووری ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار دەهێنێت بۆ ئاسانکاری زیاتر بۆ هێنانە ژوورەوەی
کەلوپەلەکانی خۆراک و بەنزین و سوتەمەنی بە ڕەچاوکردنی کوالیتی و ڕێنماییەکان

ھەواڵی زیاتر