بەیاننامەیەك لە ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا. پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێتاوان.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر