موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له رایگه‌یاند، نابێت خاكی عێراق بكرێته به‌هانه و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل بكرێت، له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پێویسته به‌په‌له یاداشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ئێران بكه‌ن و به‌ڵێنی ئه‌وه وه‌ربگیرێت، له داهاتوودا ئه‌و كرده‌وانه دووباره نه‌بنه‌وه.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: نابێت خاكی عێراق له باكووره‌وه تا باشوور، له رۆژهه‌ڵاته‌وه تا رۆژئاوا بۆ مه‌رامی ململانێ سیاسییه‌كان به‌كاربهێنرێت. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ر دراوسێكانمان له عێراقه‌وه ئیدانه ده‌كه‌ین، به‌م شێوه‌یه‌ش ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی و هه‌ر بۆردومانێك له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كه‌ین، كه له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری عێراقه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار پێویسته به‌په‌له یاداشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ئێران بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی ئه‌وه وه‌ربگیرێت، كه له داهاتوودا ئه‌و كرده‌وانه دووباره نه‌بنه‌وه. ئاسمان و زه‌وی عێراق له رابردوودا بۆ ئه‌و ململانێ مه‌ترسیدارانه به‌كارهاتووه و نابێت بێده‌نگی لێبكرێت.
له تویته‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه: ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، كه شوێنێكی ئیسرائیلی كراوه‌ته ئامانج، ده‌بێت زۆر به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت، نابێت ئه‌مه ببێته به‌هانه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق و گه‌له‌كه‌ی.
k24