خشتەی ئەم ھەفتەیەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیه‌ی راگەیاند.

سبەی دووشەممە ١٤ی ٣ی ٢٠٢٢، مووچەی یەکەی ٧ی ٨٠ی پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت، ڕۆژی سێشەممه‌ ١٥ی ٣ی ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەتی دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەگەزنامە دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەنی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر