جوتیار عادل، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند، ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتیانمان دڵنیا دەکەینەوە، کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێکبدات.
دهقی پهیامهكهی جوتیار عادل، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
بەرەبەیانی 13ی ئاداری 2022، هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتیانمان دڵنیا دەکەینەوە، کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێکبدات.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
13ی ئاداری 2022