باندێکی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، باندێکی چوارکەسی بەتۆمەتی دزینی کێبلی کارەبا لەلایەن بەشی پۆلیسی قەزای ڕواندز دەستگیرکران…

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەڕێکەوتی 9/3/2022 مەفرەزەی گەڕۆکی شەوانەی بەشی پۆلیسی ڕواندز توانیان لە کاتژمێر (2)ی شەو دوو تۆمەتبار بەناوەکانیان (س.ر.ع) و (ك.ص.م) دەستگیر بکەن کەخەریکی سوتاندنی کێبلی کارەبابوون، دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەگەڵیان دانیان بەتاوانەکەدا ناو ، وەدانیان بەوەدانا کە دوو کەسی تریش بەناوەکانیان (م.ت.خ) و (م.م.ص) بەژداربوونە لەتاوانەکە ، دوای چاودێریەکی ورد لەماوەی کەمتر لە 24کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕواندز توانرا ئەو دوو تۆمەتبارەش دەستگیر بکەن، ئەوانیش دانیان بەتاوانەکەدا ناوە ، لەئێستادا هەرچوار تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕواندز بەپێی مادەی (442 ی.س) ڕاگیراون.

ھەواڵی زیاتر