خۆ بڕیار نییه ئه‌م ئه‌زموونه بكرێته قوربانی یه‌كێتی
روون و ئاشكرایه یه‌كێتی كه حزبی باڵا ده‌ستی پارێزگاكانی سلیمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رینه… داهات و خێر‌و بێری ئه‌و سنووره له ژێر ڕكێفی یهكێتیدایهو ده‌ستی به‌سه‌ردا گردووه, جگه له یه‌كێتی هیچ هێز و لایه‌ن و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاگاداری داهاتی ئه‌و سنووره نییه, ئه‌مه ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و بهژههرشتنی به‌رپرسانی یه‌كێتی و میدیا چهواشهكارهكهیان په‌رده‌پۆش ناكرێت, هه‌رتاكێكی كورد له‌م راستییە خۆی لابدات, شایه‌نی به‌زه‌ییه و ده‌بێت پێداچوونه‌وه به ئه‌قڵیه‌تی خۆیدا بكات.
ئه‌وه‌ی گرنگه باسی لێوه بكرێت, پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی یه‌كێتی چین, بۆ هه‌میشه یه‌كێتی فاكته‌ری كێشه‌و گرفت و ئاژاوه‌گێری و خیانه‌ته له هه‌رێمی كوردستان؟
گرنگ بپرسین ئامانج له‌م به‌رنامه‌ی یه‌كێتی چییە, كه خۆیی به‌شداری سهرەكییه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, هه‌رخۆشی به‌ربه‌سته له‌پێش چاكسازی و به‌روپێشچوون و جێ به‌جێ كردنی پلانه خزمه‌ت گوزاریه‌كانی حكومه‌ت, كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاچ ئاستێك ده‌توانێت به‌رده‌وامبێت له هه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌موو به‌ربه‌ست و گرفته‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه بۆی دروست ده‌كرێت؟
هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت دانیشتوانی سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی, تاكه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن كه حزبی حاكمی سنوره‌كه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌ویدا گرتووە و شار‌و شارۆچكه‌كانیش بوون به ژێر زبڵ و خاشاكه‌وه؟
گرنگه بپرسین لایه‌نه سیاسییە دڵسۆز و خه‌مخۆره‌كانی خاك و گه‌ل و نیشتیمان تاكه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن؟
ئایه ئاماده‌ن باجی ئه‌م پیلانگێری و گێره‌شێوێنی و مافیاگه‌رایه‌تی و زۆرداریه‌یی یه‌كێتی بده‌ن؟
ئیداره‌ی خۆجێیی سلیمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌رین, یه‌ك دینار داهاتیان بۆ بانكی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نهگهراندۆتهوهو بانكه‌كانی سنوره‌كه‌ش پاره‌ی تێدانیه, دانیشتوانی سنوره‌كه بۆ ناپرسن داهاتی سنوره‌كه‌یان چی به‌سه‌ر هاتووه‌و كێ دزیوێتی ؟
له‌كاتێكدا ئه‌م حاڵه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و پاره‌ی كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كانه له‌سنوره‌كه؟
هەر بهناوبهرپرس و دەست ڕۆیشتوویەکی یه‌كێتی, ئابووری سەربەخۆیی هەیە له‌و سنووره, جگە لە خۆی حزبەکەش نازانێت چەندە, گرنگه دانیشتوانی سنوره‌كه چاوكراوه‌بن, تهماشاییهكی شاره‌كانیان بكه‌ن, جگە لەپرۆژەکۆنەکانی چەند ساڵی رابردوو, هیچ پرۆژەیەک لەو سنوورە جی بەجێ نەکراوە, ئه‌وه‌ی هه‌یه حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی هەولێر و دهۆك پاره‌ی بۆ سه‌رف كردووه‌و کەچی پرۆژەکان بەناتەواوی ماونەتەوە.
پرۆژەی چووت سایتی سلێمانی: کەلار كه به‌رێگای مه‌رگ ناسراوه چەندان نموونەی زیندوو کە سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی چۆتە ئه‌و سنوره و بەردی بناغەی داناوە و پاره‌ی بۆ خەرج كردووه, كه‌چی پارەی پرۆژەکان دزراوە؟!
گرنگه بپرسن یه‌كێتی له‌م ره‌فتارانه‌ی تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت, خۆ بریارنیه ئه‌م ئه‌زموون و ئازادی و ئارامی و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كورستان, كه دهریایەک خۆێنی له‌پێناودا به‌خشراوه, بكرێته قوربانی چه‌ند خائین و خۆفرۆش و ههلپهرستێكی یه‌كێتی و رێگه‌یانبدرێت یاری به‌چاره‌نوس و داهاتووی ئه‌م میلله‌ته‌وه بكه‌ن؟!
احمد گلی