دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ دەستی پێکرد

رۆژی یەکشەممە بەرواری 06/ 03/ 2022 بەسەر پەرشتی ( دلێر عبدالواحد ) بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراكی هەولێر وە بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022 ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر .

دابەشکردنەکە بەم جۆرەبوو:

برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکانی :

بنکەی ( 210 )ی تەیراوە/ ناوشار .

بنکەی ( 211) ی ناوبازار / ناوشار

( شەکر و فاسۆلیا و لەتکە نۆک )

بنکەکانی (216+220+ 221)  دەوروبەری شار

وەکو بنەسڵاوە و کەسنەزان و دەوروبەری .

شاوێس و پیرزین و مەلائۆمەر و دەورو بەری ،

پیرمام  و دەوروبەری .

 چاوەڕوانی گەشتنی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) دەکرێت بۆ کۆگاکان و دوای دەرچوونیان لە پشکنین دابەش دەکرێن.

‌‌‌هەروەها   بڕی  ( 500 )تەن ( برنج ) ی تایلەندی گەیشتە کۆگاکان . دوای ئەوەی لە پشکنینی وەزارەتی تەندروستی دەردەچێ دابەش دەکرێت؟بەسەر بریکارەکان.

وەجبەی یەکەمی ساڵی 2022

ئەم بەشە خۆراکە لەسەر لیستی مانگی  1 ی 2022 .

بابەتی خۆراکەکە بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:

1- شەکر الاتحاد   ۱   کغم .

2- زەیت تورکی یەک دەبەی  1 لتری.

3- دۆشاوی تەماتەی تورکی  ۱ قوتی ٤۰۰غم .

4- فاسۆلیا ترکی    ٥۰۰ غم .

5- لەتکە نۆکی رووسی  ٥۰۰ غم .

6- برنج تایلەندی  3 کگم .

ھەواڵی زیاتر