لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە پۆلیسی هەولێر بە هاوکاری هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە لە چەند شوێنێکی جیا پێنج ئۆتۆمبێل و نزیکەی 100 مسقاڵ زێڕ و بڕێکی زۆر پارەی دزیوە.
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تر، بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە، وەک لە خوارەوە هاتووە:
1. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر رەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.
2. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی.
3. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 رەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.
4. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 رەنگی سپی.
5. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی.
6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەل بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ایطالی 2.
7. دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەک ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان.
لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی گشت هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەین، کە وەک یەک تیم کار دەکەین بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەرقەراربوونی ئەمنیەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان.