بۆ یەکەمجار وەزیری دەرەوەی رووسیا وەکو بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵات باس لە روودانی جەنگی جیهانیی سێیەم دەکات و دەڵێت، بە چەکی ئەتۆم دەبێت و وێرانکەر دەبێت.
ئاژانسی هەواڵیی RIA رۆژی چوارشەممە 02-03-2022 بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، ئەگەر جەنگی جیهانیی سێیەم رووبدات، چەکی ئەتۆمیی تێدا بەکاردەهێندرێت و وێرانکەر دەبێت.
وەزیرە رووسییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، رووسیا هەفتەی رابردوو دەستی بە “ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت” کردووە دژی ئۆکراینا و رووبەڕووی “مەترسییەکی راستەقینە” دەبێتەوە ئەگەر کیێڤ چەکی ئەتۆمیی دەستکەوێت.