ڤیدیۆیەکی تۆڕی میدیایی باڵکێش 5 ملیۆن بینەری ڕەتکرد و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
پاش ھێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتی ئۆکراینا و دروستبوونی پێکدادانی سەربازی لە نێوان ھەردوو وڵاتەکە، کە بە ھۆیەوە دەیان سەرباز بوونە قوربانی و دەیان ھەزار کەس لە ئۆکراینا ئاوارەبوون، باڵکێش ڤیدیۆیەکی کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمر پۆتین-ی سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا، لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر مێزێکی گفتوگۆ بڵاوکردەوە کە پێش دووساڵ بە یەکەوە کۆبوونەوە و ڤیدیۆکە لە لایەن ئاژانسی RT ـییەوە تۆمار کرا.
باڵکێش لەسەر ڤیدیۆکە نووسیبووی: پێش شەڕەکە، ئەم دانیشتنانەیش بە پێکەنینەوە هەبوو.
ڤیدیۆکە لە ماوەی 3 رۆژدا، زیاتر لە 5 ملیۆن بینەری ھەبووە و نزیکەی 32 ھەزار کەس لای خۆیەوە بڵاویان کردووەتەوە.
لینکی ڤیدیۆ