كهسوكاری ئەو دادوەرەی پارێزگای میسان کە لەلایەن گرووپێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان کوژرابوو، سكاڵا لهسهر بەرهەم ساڵح تۆمار دهكهن، بەهۆی دەرکردنی فەرمانی لێخۆشبوون بۆ چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر.
پارێزەری كهسوكاری دادوەرەکە له دادگای لێكۆڵینهوهی كهراده له بهغدا، سکاڵای لەدژی بەرهەم ساڵح تۆمار کردووە، بەهۆی ئەوەی دوای چەند هەفتەیەک لە کوشتنی “ئەحمەد فەیسەڵ ئەلساعدی” دادوەری پسپۆڕ لە تاوانەکانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەرەوە لە پارێزگای میسان لەسەر دەستی چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر، بەرهەم ساڵح بڕیاری لێخۆشبوونی تایبەتی بۆ تاوانبارەکان دەرکردووە.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی “”یەقین پرێس”، “جهواد لوئهی یاسری” کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەف، سەربە گرووپێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە.
دەسەڵاتدارانی عێراق لە ساڵی 2018 دەستگیرکردنی گرووپێکیان راگەیاند لەناو گرووپەکەش “جواد لؤي الياسري” هەبوو، گرووپەکە لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کرد بوو.
هەر لە ساڵی 2018 دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، دوای تۆمەتبارکردنی بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، سزای زیندانی 20 ساڵ و سزای دارایی 30 ملیۆن دینار (25 هەزار دۆلار) بەسەر “جهواد لوئهی یاسری” سەپاند.